ترەمپ بە نیازە ئەنجوومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا بەرەو لاوزی بەرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری کەم کردنەوەیەکی بەرچاوی کارمەندانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکایە .
بە پێی هەواڵی بلۆمبێرگ ئەم بڕیارەی ترەمپ وەک هەولێکی کۆشکی سپی وایە بۆ بچووک کردنەوەی باسکی سیاسەتی دەرەوەیی ئەو وڵاتە .
لە ئێستادا نزیک بە ٣١٠ کەس لەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا کار دەکەن ،بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە چەند کەس لەو ئەندامانە کەم دەکرێنەوە .
ئەو هەوڵانەی ترەمپ لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە دیموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا پێشکەونێکی باشیان بە دەست هێناوە بۆ لێپێچنەوە لە سەرۆک ترەمپ .