لە پێناو پەرە پێدانی کەرتی گەشتیاری سعوودیا بڕیاری جێگەی سەرسووڕمان دەردەکات
کچ و کوڕانی بیانی هاوڕێ دەتوانن پێکەوە لە هۆتێلەکانی سعودیادا شەوان ڕابوێرن
لە پێنا و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و گۆڕانکاریەکانی بنەڕەتیدا بۆ سەرنج ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی ، سعوودیا ڕێگە دەدات کچ و کوڕان لە گەڵ خۆشەویستەکانیان لە هۆتێلەکاندا لە یەک ژوور بمێننەوە .
هاوکات یاسای مانەوە پێویستی بە بەڵگەنامەی هاوسەرگیری نییە و بە بێ هیچ بەڵگەیەک بۆیان هەیە لە یەک ژوودا لە هۆتێلەکاندا بمێننەوە .
هەروەها ژنانی سعوودیش بە پێجەوانەی یاساکانی پێشوو بە بێ پیاوەکەیان دەتوانن ژووی هوتێل بگرن و تەیدا بمێننەوە .
هەرچەند کۆمیسیۆنی سعودیە بۆ گەشتیاری و کولتووری نیشتمانی ڕوونکردنەوەی داوە ، ئەو بڕیارە بەتەنها بۆ کەسانی بیانییە و کەسانی ناوخۆ ناگرێتەوە.