زه‌یتون بخۆ و به یه‌كجاری له‌م نه‌خۆشیانه دووربه
زه‌یتوون خۆراكێكی زۆر به‌سوود و به‌تام و پڕ به‌ها ،زانا ئیسپانیه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایان كردوه توێكڵی زه‌یتوون جۆرێك پێكهاته‌ی تیادایه كه توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌یه و وه‌ك ده‌ڵێن” زه‌یتوون ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه هیچ شتێك نیه پێی بگات له له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان”
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Journal of Molecular Biology بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه %80 ی پێكهاته‌ی توێكڵی زه‌یتوون جۆرێك له ترشه‌ڵۆكی تیادایه كه وا ده‌كات گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان سست ببێت و هاوكات توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌یه.
له‌ناو زه‌یتوندا ڤیتامین “E” هه‌یه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه و به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر ڤایرۆس و به‌كتریا زیاد ده‌كات.
خواردنی زه‌یتوون مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و مه‌مك پارێزراو ده‌كات و جگه له‌وه‌ش خوێی پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و ئاسنی تیادایه كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هه‌یه.