حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی گرنگ و به‌په‌له‌ی ده‌ركرد
بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق شه‌وی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و به‌په‌له‌دا چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد كه بریتین له كه بریتین له واڵاكردنی ده‌رگای ناو تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی نیشته‌جێبوون كه تایبه‌تن به كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌موو پارێزگاكاندا و ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی 17 هه‌زار زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته له پارێزگای به‌سره له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عهبدولمهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، كه نابێت ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكرێت.
راشیگه‌یاند: هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران گفتوگۆ ده‌كه‌ین ودهرگامان كراوه‌یه، رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
وتیشی: ده‌بێت تۆمه‌تباران به گه‌نده‌ڵی بدرێنه دادگا.