مەیادە نەجاڕ: جارێ بەشداریکردنی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیار نییە
پەرلەمانتارێکی فارکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لێدوانێک لەبارەی ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، دەدات،
د.مەیاده نەجاڕ، ئهندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ بریارێك نییه لهلایهن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانهوه بۆ بهشداریکردنی فراکسیۆنە کوردستانییەکان له کۆبوونهوهی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
مەیادە نەجاڕ لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، بارودۆخی عێراق دوای خۆپیشاندانەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.