هاوپەیمانی كوردستانی لە كۆبوونەوەدان دروشمەكانی لیستەكە دەنوسینەوە بزانن دروشەكان چی دەبن
دوای ئەوەی 22 حزب و پێكهاتەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لیستی هاوپەیمانیان پێكهێنا وا بڕیارە ئەمڕۆ بۆ دیاری كردنی درووشمەكانی هاوپەیمانی كوردستانی كۆببێتەوە.
ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە سەر حزبی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاندووە, ئەمڕۆ هاوپەیمانی كوردستانی لە هەولێر كۆدەبێـەوە بۆ دارشتنی دروشم و گوتاری گوتاری راگەیاندنی لایەنە بەشدارەكان و یەكلاییكردنەوەی دروشمەكانی لیستەكە.

هەروەها ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی كوردستانی گوتیشی:” ئەمڕۆ تەواوی دروشمەكان ئامادەدەكرێن و لە هەمان كۆبوونەوەدا دروشمەكانی لیستە هاوبەشەكە یەكلایی دەكرێنەوە كە پەیوەستن بە پرسەكانی پێكەوەژیان و قبوڵكردنی جیاوازییەكان و كوردستانیبوونی ناوچە جێناكۆكەكان.