ئێران هەنگاوەی چوارەمی چالاككردنی وزەی ئەتۆمی دەست پێدەكات

 

دوای ئەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوەو ژمارەیەك سزای بۆ سەر ئەو وڵاتە گەڕاندنەوە, ئێران دەستی كردوەتەوە بە چاڵاكی ئەتۆمی و سەرباری هۆشداریەكانی وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت فەرەنسا بۆ ئێران ئەمڕۆ گوتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران رایدەگەیەنێت دەستان كردووە بە هەنگاوی چوارەمی چالاكی ئەتۆمی.
بەھروز كەمالوەندی گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەورووپیەكان پابەندی رێككەوتن ئەتۆمی نەبن لە ماوەیەكی نزیك ئێران دەستدەكات بە هەنگاوی چوارەمی چاڵاكیە ئەتۆمیەكەی.
ھاتنەدەرەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران یەك ساڵ بێدەنگی ھەڵبژارد، بۆ ئەوەی چوار وڵاتەكەی دیكەی ناو رێككەوتنەكە پابەندی بەڵێنەكانیان بن و ھەوڵ بۆ پاراستنی رێكەوتنەكە بدەن.

Back to top button