وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئامۆژگاری ئەردۆگان دەکات

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان کرد محمەمەد جەواد زەریف ئامۆژگاری سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە لەشکرێشی بۆ رۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند دەبێت تورکیا بزانت ئاسایشی وڵاتەکەی بە ڕێزگرتن لە وڵاتانی دراوسێیانی دێتە دی.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی رژێمی سووریا و هەموو حزبە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، چارەسەرێک بۆ بارودۆخی سنوورەکانی نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا)، بدۆزێتەوە.

Back to top button