لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران پارێزگاری بەغدا دەستی لەكاركێشایەوە
دوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە كە بە هۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لە دەستداو زیاتر لە 2000 كەس بریندار بوون تا ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكان بەردەوامی هەیەوە بە هۆیەوە پارێزگاری بەغدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد بە زۆرینەی دەنگیش دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرا.
فەلاح جەزائیری پارێزگاری بەغدا ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردبوو، تەلەفزیۆنی رەسمی حكومەتی عێراقیش ئاشكرایكرد كە بە زۆرینەی دەنگ دەست لەكاركێشانەوەكەی ناوبراو پەسەند كرا.
چەند رۆژی رابردوو بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوانی تێدا بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش هاووڵاتیان داوای چاكسازی لە حكومەت و دەسەڵاتی خۆجێی شارەكە دەكەن.