کوژراوەکانی عێراق گەیشتە ئاستێکی باوەڕنەکراو
بەرپرسانی دەسەڵاتی عێراق پشتڕاستی دەکەنەوە ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتۆتە ١٠٤ کەس
رۆژی یەکشەممە وتەبێژی هەرسێک وەزارەتی تەندروستی و بەرگری و فەرماندەیی هابەشی هێزە سەربازیەکانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا هەندێک لە رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەیان بە وردی باس کرد .
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق لەم پرێس کۆنفرانسەدا گووتی : تا ئێستا ١٠٤ کە بەشێکیشیان لە هێزەکانی ئاسایشن کوژراون ، بەڵام تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لە ئارادان بۆ ئەوەی روون بێتەوە کێ تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە .
هاوکات ئاشکرایان کرد زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش بریندار بوون .
بەڵام ڕاگەیاندنە نافەرمیەکان باس لە کوژرانی ١٤٠ کەس دەکەن کە ئاماریان لە ناوەندە فەرمیەکاندا تۆمار نەکراوە .