تورکیا هێزەکانی لە چەند ناوچەیەکی کوردی جێگیر دەکات
کاروانێک لە هێزەکانی سەربازی زرێپۆشی تورکیا لە سنووری نێوان ئەو وڵاتەو سووریا جێگیر بوون .
ئەو نیگەرانییە لە ئارادایە ئەردۆگان هەڕەشەکانی خۆی بەرێتە سەر و هێرش بکاتە سەر هێزەکوردیەکان لە رۆژئاوای کوردستان .
ئاژانسی ئاناتۆلی ڕایگەیاند تورکیا هیزێکی زرێپۆشی تۆکمەی لە ناوچەکانی ئاغچە قەڵا هەڵکەوتوو لە سنووری باشووری رۆهەڵات جێگیر کردووە ، وەک باس دەکرێت ئەو کاراوانە سەربازییە لە ناوچەی شانلی ئۆرفاوە گەیشتبێتنە ئەو ناوچەیە کە ناوەندێکی سەربازی تورکیا پێشتر لەوێ سازکراوە .
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژی شەممە هەڕەشەی کرد و گووتی ئێمە لە دەستپێکی هێرشێکی بەرفراوان داین و لە ڕێگەی ئاسمان و زەویەوە هێرش دەبەیین .
وەک دەرکەوتووە ئەو هێرشە دەکرێتە سەر هێزەکانی کوردی ( ی پ گ ) لە رۆژهەڵاتی چەمی فڕات کە ناوچەیەکی سنووری نێوان تورکیا و سووریایە