بزانن هاوپەیمانی کوردستانی بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تائێستا بۆتە چەند لایەن
ژمارەی بەشداری لایەنە سیاسیەکان بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی کوردستانی گەیشتە ٢٣ لایەن کە بە شێکیان لە تورکومانەکانی کوردستان پێک دێن .
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، محەممەد جەبار ، یەک لە بەشداربووانی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد بەرنامەی سەرەکی لایەنەکانی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ ناوچە کوردستانیەکی دەرەوەی ئێدارەی هەرێمی کوردستان ، جێ بەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ دەبێت و هاوکاتیش پەرە پێدانی خزمەتگوزاری و دابین کردنی بوواری ئەمنی ئەرکێکی گرینگمان دەبێت .
لە هەمانکاتدا مزگێنی ئەوەی دا رۆژبە رۆژ لایەنەکان تێکەڵ بە هاوپەیمانی کوردستانی دەبن ، بە جۆرێک کە تا ئێستا ٢٣ لایەن تەیدا بەشدارن کە بەشێکیان تورکومانن .
جێگەی ئاماژەیە ، رۆژی 28-9-2019، نۆ حزب و لایەنی کوردستانی هاوپەیمانەتێکیان بە ناوی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێک هێنا ، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێت .