ڕێگای سلێمانی بۆ دەربەندیخان بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى قیرتاوكردنى ڕێگاى نێوان ده‌ربه‌ندیخان ـ وارماوا، له سبه‌ینێوه بۆماوه‌ى 12 ڕۆژ ڕێگاى سه‌ره‌كى نێوان ده‌ربه‌ندیخان ـ سلێمانى داده‌خرێت.
ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان وەک زانیاری گەیاندن بە شۆفێران بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات بۆ ماوەی ١٢ رۆژ ڕێگای سلێمانی بۆ دەربەنیخان دادەخرێت .
هۆکاری داخستنی ڕێگاکە وەک بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ڕێگاوبانەکانی سڵێمانی ڕایگەیاندووە ، قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان دەربەندیخان وارماوا یە کە لەسبەینێ ٧ ی مانگەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ١٢ رۆژ دەخایەنێت .
هاوکات دەڵێت لەو ماوەدا ڕێگای گوندی ( زەلەڕەرش ، ناوتاق ، چەمەرگە ) بۆ دەربەندیخان بەرەوە گەرمیان کراوە دەبێت .