رۆیتەرز زانیاریەکی زۆر تایبەت لە سەر خۆپیشاندانەکانی شاری سەدری بەغدا  بڵاو دەکاتەوە

 

 

ئاژانسی رۆیتەرز باس لە کوژران و برینداربوونی زۆرێک لە خۆپیشاندەرانی ئەمشەوی شارۆچکەی سەدری بەغدا بڵاو دەکاتەوە ئاشکرای دەکات لە یەک شەودا ٢٠ کەس کوژراوو بریندار هەیە .

 

بە پێی هەمان سەرچاوە هێزەکانی ئەمنی و سوپای عێراق لە شاری سەدری بەغدا بێ بەزەییانە خەڵکیان داوەتە بەر دەسترێژی فیشەک ، هەر لە جێدا ٥ کەس کوژراوون و ١٥ ی تریش بریندار بوون ، بریندارەکان برینەکانیان سەختەو لە وانەیە تا بەیانی چەند کەسێکی تریان لێ بمرێت .

 

رۆیتەرز دەنووسێت ، ئەمشەو وەک شەوی ڕابردوو چەکی قورسیش بە کار هاتووەو ، هێزەکانی سەر بەئێران ڕاستەوخۆ بە مەبەستی کوشتن دەسترێژیان لە جەماوەری ناڕازی کردووە .

 

 

بە گشتی تا ئێستا ئاماری کوژراوانی عێراق گەیشتۆتە ١٢٠ کەس کە چەند کەسێک لە هێزەئەمنیەکانیشیان تێدایە .

Back to top button