باینجان خزمی تووتنه‌

زانیاری سه‌رنجراكێش له‌سه‌ر باینجان!

1- باینجان له‌گه‌ڵ په‌تاته‌ و ته‌ماته‌دا له‌ بنه‌ڕتدا میوه‌ن، وه‌ سه‌ر به‌ خێزانی جۆره‌ رووه‌كێكن كه‌ هه‌ندێكیان ژه‌هراوین و هه‌ندێكیشیان بۆ خواردن شیاون.

2- توتن سه‌ربه‌هه‌مان خێزانی رووه‌كی باینجانه‌، هه‌ربۆیه‌ بڕێكی كه‌م نیكۆتین له‌ باینجاندا هه‌یه‌ كه‌ به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌چاو سه‌وزه‌ و میوه‌كانی تردا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر 10 كیلۆ باینجان بخۆیت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ جگه‌ره‌یه‌كت كێشابێت.

3-له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا به‌زمانی ئینگلیزی پێی ده‌وترێ (eggplant) چونكه‌ له‌كۆندا به‌رهه‌مهێنانی باینجانی سپی باوبووه‌ وه‌ شێوه‌ی وه‌ك هێلكه‌ وابووه‌، بۆیه‌ وشه‌ی (egg) یان به‌كارهێناوه‌.

4-چه‌ند ره‌نگێكی تری هه‌یه‌ وه‌ك سپی،سه‌وز، مۆری خه‌تداری سپی

5- خواردنی به‌كاڵی زیانی هه‌یه‌ چونكه‌ ئازاری گه‌ده‌ ده‌دات.

6-باینجان حه‌زی به‌گه‌رمایه‌ و له‌ پله‌ی 20-25 دا گه‌شه‌ ده‌كات.

7-باینجان له‌ وڵاتی میانماره‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌. 8-رێژه‌ی %50 ی باینجان له‌ هه‌وا پێكهاتووه‌ بۆیه‌ كێشی سوكه‌.

Back to top button