ئایه دهزانی چا شێرپەنجە و پەستانی خوێن لەناو دەبات
دوای ئاو لە دنیا چا بە دووەم خواردنەوە هەژمار دەكرێ و خەڵكێكی بێشوماری گۆی زەوی ڕۆژانە زیاتر لە چایەك دەخۆنەوە، بە گوێرەی ئامارەكانیش 158 ملیۆن ئەمەریكی هاوڕێیەكی هەمیشەیی ئەو جۆرە خواردنەوەیەن، بەڵام پرسیار ئەوەیە لە ڕووی پزیشكییەوە سوود و كاریگەرییەكانی چا بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ چییە و پزیشكان لەوبارەوە لە ئەنجامی توێژینەوەكانیان گەیشتوون بە ئەنجامی دڵخۆشكەر.
گرنگترین سوودەكانی خواردنەوەی چا
یەكەم: چا جووڵە و چالاكی جەستە و خانەكان بەهێز دەكات.
دووەم: چای سەوز یارمەتی لەش دەدات لە سووتاندنی چەوری و كێشی جەستە كەم دەكاتەوە.
سێیەم: مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، بە تایبەت جەڵتەی دڵ و گرفتەكانی بۆڕی خوێن.
چوارەم: ڕێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسیدی تێدایە كە مەترسی نەخۆشییەكانی سنگ و ریخۆڵەگەورە،پێست، سی، سورێنچك، گەدە، ڕیخۆڵە باریكە، پەنكریاس، جگەر، هێلكەدان، پرۆستات، شێرپەنجەی دەم كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: چا لەگەڵ ڕەگی ئازارەكان شەڕ دەكات و یارمەتی كەمبوونەوەی ئازار دەدات.
شەشەم: سەرەڕای كافایین چا هایدرەیتی تێدایە، كە لەشی مرۆڤ زۆر پێویستیەتی.