ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر پشت له‌ كورد ده‌كات

کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوەو رایگەیاند، بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەستپێدەکات، “ئەمریکا نە هاوکاری دەبێت و نە رێگریشی لێدەکات”.

دوای ئەوەی شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، “بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات”.

سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی داوه‌، تره‌مپ دووپاتی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له‌وێن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نه‌ هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌شداری له‌ ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكه‌ن.

زیاتر گوتی، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پاشماوه‌كانی تیرۆریستانیش به‌ ته‌واوی له‌ سووریا له‌ناوبران و هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌مان، ئه‌وا ئامانجی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌ سووریا كۆتایی دێت و هێزه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نیشتمان.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كان هه‌ردوو سه‌رۆك دووپاتیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر داوای تره‌مپ بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو دواخراوه‌، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بڕیاره‌ له‌وكاته‌ له‌ واشنتن كۆ ببنه‌وه‌.
Back to top button