کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکوومەت بۆ چاکسازی دەستی پێ کرد
كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان پەرلەمان و حکوومەت بۆ یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەڕماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممه، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی
لەو كۆبوونەوەیە بڕیار دەدرێت بۆ چۆنیەتی چاكسازی لە مووچەی پلەباڵاكانی هەرێمی كوردستان و ڕێكخستنەوەیان لە پڕۆژەیاسای چاكسازی.
یەكێك لە بەرنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی چاكسازییە و ڕۆژی 10ی تەمووزی ڕابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گوتی، خواستی یەكەمی من ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازییە. ئەوەیش ئومێدێكی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان دروست كرد.