ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه گرنگه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاو كرایه‌وه
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگى نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به پڕۆژه یاسای چاكسازیی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و ئیمتیازاته‌كانی تر كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پێویست ده‌رباره‌ی یاسای چاكسازی كرا و دووپات له سه‌ر گرنگی ئاماده‌كردنی یاساكه و ناردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌نجامدانی چاكسازی كرد كه ته‌وه‌رێكی گرنگی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی” خواست و ئیراده‌مان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی زۆر به‌هێزه و به هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئامانجی چاكسازییش به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه و پرۆسه‌ی چاكسازیش ده‌بێ له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌وه كرایه‌وه كه گفتوگۆی زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆژه یاساكه بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن تا گه‌ڵاڵه‌كردنی ره‌شنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان. پرۆسه‌ی چاكسازیش به جۆرێك ده‌بێت كه داده‌په‌وه‌ری له به‌رچاو ده‌گیرێت و مووچه‌خۆری شایست ، ماف و شایسته داراییه‌كانی به پێی یاسا و رێنوێنییه‌كان پارێزراو ده‌بێت.