سروە عەبدولواحید: خۆپیشاندەران نەیان دەزانی كەناڵی NRTهی ئێمەیە بۆیە سوتاندویانە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە كە بە هۆیەوە لە پارێزگای ناسریە تەواوی بارەگاكانی حزبی و لە بەغداش بارەگای چەند حزبێك و هەردوو كەناڵی ئاسمانی عێراقیەو ئێن ئاڕتی سوتێندران, سروە عەبدولواحید سەرپەرشتیاری كەناڵی ئێن ئاڕتی دەلێت خۆپیشاندەران نەیان دەزانی كە ناڵەكە هی ئێمەیە ئەگینا نەیان دەسوتاند.
سروە عەبدولواحید, خوشكی شاسوار خاوەنی كەناڵی ئێن ئاڕتی لە بارەی سوتاندنی كەناڵی ئێن ئاڕتی لە لایەن خۆپیشاندەران لە بەغدا بە ئاژانسی ئاسۆشەیتیدپرێسی راگەیاندووە: خۆپیشاندانەكان دەر ئەنجامی كەمی خزمەت گوزاری و خراپی سیستەمی ئیدارەدان و ئەو گەندەلیە زۆرەیە كە لە عێراق هەیە.

لە بارەی سوتاندنی كەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبی دەلێت: خۆپیشاندەران هەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگای تەلەفزیۆنەكەمان و هەموو كەڵ و پەلەكانیان شكاندووە كەلكی كاركردنیان پێوە نەهێشتووە, بەڵام بە دڵنیایەوە خۆپیشاندەران نەیان زانیووە ئەو كەناڵە هی ئێمەیە ئەگینا نەیان دەسوتاند.
Back to top button