چارەنوسی قادر عەزیز چی دەبێت

 وەك بڕیارە  یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت  ئەگەر چی تا ئێستا باڵەكانی یەكێتی لەسەر شێوازی سازدانی كۆنگرەكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن, تا ئێستا كێشە لە نێو ئەو حزبەدا بەردەوامە و ئەگەری هەیە كێشە بۆ كۆنگرە دروست ببێت, چەند سەركردەیەكیش ناخوازن كۆنگرە بكرێت بەلكو دەیانەوێـ بەشێوەی تەوافوقی بێت.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك قادرعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی, دژ بە سازدانی كۆنگرەیە بەشێوەیەك كە ئەگەر تەوافوقی تێدا نەبێت, چونكە دڵنیایە لەوەی هیچ پێگەیەكی جەماوەری لە نێو ئەو حزبە نیە, ترسی لەدەستدانی پێگەكەی هەیە.
قادر عەزیز لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كادرانی پێشوتری زەحمەت كێشان كە پەیوەندیان بە یەكێـتی كردووە گوتویەتی: هەریەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و بافێل تالەبانی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئەو داوای كۆنگرەیەكی تەوافوقی دەكات, چونكە  خۆی و هیچ كادرێكی دیكەی یەكێتی كە پێشتر لە زەحمەت كێشانەوە هاتوون ناتوانن لە كۆنگرە سەربكەون.
رۆژنامەنوسێكیش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی ئەڕی دەبێت لە كۆنگرەی چواری یەكێتی داهاتووی قادر عەزیز و هاوڕێیانی چی بێت, پێتان وانیە مانگی دوانزە كۆتای كاری سیاسی قادر عەزیز دەبێت.
Back to top button