لە بارەی رۆژئاوای كوردستان یەكێـتی ئەورووپا هۆشداری بە توركیا دەدات

 

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند كە هێڕش بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات دەست پێدەكەن و ئەمریكاش لە چەند ناوچەیەك لەو سنورانە كشانەوە, یەكێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی بە حكومەتی توركیا دەدات لە هەر هێرشێك بۆ سەر باكوری سوریا و دەڵێت كێشەكان لە ڕێی سەربازییەكەوە چارەسەر نابێت.

فیدریكا مۆگیرینی وتەبێژی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند “لە دەرەنجامی لێدوانی توركیا و ئەمریكا سەبارەت بە دواین پێشهاتەكان لە سوریا، داندەنێین بەوەی مەترسییەكانی توركیا لە جێی خۆیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەكارهێنانی هێزی سەربازی بە هۆكارێك بۆ گەیشتن بە چارەسەر نازانن”.

ناوبراو لەو بارەوە هۆشداریدا و داوایشی كرد رێگە چارەی دیكە بگیرێتە بەر، بەدەر لە بەكارهێنانی هێز.

Back to top button