سوپای عێراق جولەی پێکرا، کێشەکان ئالۆزتر دەبن
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەستی پێ‌کرد، بەهۆی رووبەڕوو بونەوەی خۆپیشاندەران و هێزەچەکدارەکانی پۆلیس و سوپا زیاتر لە ۱۰۰کەس کوژران و ٦۰۰۰هەزار کەسیش بریندار بووە، خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدان لەگەڵ نزیک بوونەوەی چڵەی ماتەمگێری شیعەکانە، بۆیە سوپای عێراق بەرەو باشور جولەی پێکرا.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، ئەمڕۆ هێزێکی زۆری سوپای عێراق بەرەو باشور جولەیان پێکراوە کە مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و هێزانه بۆ پاراستنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مگێڕی شیعه‌كانه.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی هێزەکە زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كراوه کە مەبەست لێی پاراستنی ئاسایشی ماتەمگێڕانە.
جووڵه پێكردنی سوپای عێراق، له كاتێكدایه ره‌وشی ئه‌منی به‌شێكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌قامگیر نییه.