دۆناڵد ترەمپ لەسەر هێزە كوردیەكانی سوریا هاتە دەنگ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەمریکا چەند بارەگایەکی لە سەر سنوری نێوان تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان کێشایەەوە ڕایگەیاند:”نامانەوێت لەو جەنگە بەردەوام بین كە كۆتایی دیار نیە”
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرنجی خۆی لەسەر هێزە كوردیەكانی سوریا خستە ڕوو ڕایگەیاند كە پێویستە لە چارەسەری كێشەكان ڕۆڵیان پێبدرێت.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە لەماوەی ڕابردوو هاوكاری سەربازی زۆریان پێشكەش بەو هێزانە كردووە چونكە هاوكاری سوپای ئەمریكایان كردووە لە جەنگ لە سوریا.
سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، ترەمپ گوتی ئێمە نامانەوێت لەو جەنگە بەردەوام بین كە كۆتایی دیار نیە.