فه‌ره‌نسا له باره‌ی هێڕشكردنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان هۆشداری به توركیا ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژئاوای چه‌می فورات، له رۆژ ئاوای كوردستان ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له چه‌ند خالێكی ناوچه سنوریه‌كانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا كێشایه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌ریاننامه‌یه‌كدا هۆشداری به توركیا ده‌دات كه كارێك نه‌كات كاریگه‌ری بكه‌وێته‌وه به‌سه‌ر كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه پێویسته توركیا كارێك نه‌كات كاریگه‌ری بكه‌وێته‌وه به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌یان كاریگه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك له رۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری بیانی له ناودا هه‌ن پێویسته بپارێزرێن.