سێرگی لاڤرۆڤ گه‌یشته هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق كۆبوونه‌و چاو پێكه‌وتنی ئه‌نجامدا، ئێستا گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی هه‌ولێر و له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
به پێی زانیاریه‌كانی سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كات.