مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق ، ئەمڕۆ دووشەممە لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا .
لەم کۆبوونەوەدا دووایین پێشهات و گۆڕانکاریەکانی ناوچە ، عێراق و سووریا تاوتوێ کرا .
سەبارەت بە ڕەوتی ئێستای سووریا دوو لایەن هاورا بوون لە سەر ئەوەی روودانی هەرجەنگێک لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک دا نییەو ئەوەی زەرەدمەند دەبێت تەنیا خەڵکی هەژار و سڤیلی ئەو ناوچانەیە و دیسان لێشاوی ئاوارەکان ڕوو لە زیاد بوون دەکاتەوە .