بڕیارەکەی ئەمریکا هەسەدە بێ ئومێد دەکات
مسەفا بالی ، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لە لێدوانێکدا بۆ ( سی ئێن ئێن ) ی ئەمریکی ڕایگەیاند بە ناچاری دەبێت بەشێکی زۆر لە پاسەوانەکانی کەمپ و زیندانەکانی داعش بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی تورکیا بگوازینەوە سەنگەرەکانی پێشەوە .
لە هەمانکاتیشدا دووپاتی دەکاتەوە ، بە هەرشێوەیەکیش بۆمان بکرێت ئاسایش و سەلامەتی دیل کراوانی داعش و کەمپەکان دەپارێزین .
هەر لەم بەرنامەدا سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا گووتی ئەم بڕیارە ئێمە لە ئەمریکا بێ هیوا دەکات هەرچەند ئەو بڕیارە تەنیا بۆ سەر ئێمەی کورد هەڕەشە نییەو نەتەوەکانی تریش دەخاتە مەترسییەوە .
لە کۆتاییدا گووتی ئەم بڕیارە بۆتە هۆی ئەوەی تورکیا بەگوڕتر لە جاران بڕیاری هێرش بدات و ناوچەکە بەرەوە دۆخێکی نادیار بەرێت .