سێرگەی لاڤرۆڤ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا
دووای ئەوەی ئەمڕۆ لە سەردانێکدا بۆ هەولێر ، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا و دوواتر سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد ، لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە پێشوازی لێ کرا .
لەم کۆبوونەوەدا نێچیرڤان بارزانی و سێرگەی لاڤرۆڤ دۆخی ئێستای ناوچە و عێراق و سووریایان هێنانەیە بەر باس و لە سەر بەردەوامی پێوەندییەکانی هەردووک جەخت کرایەوە .