لیندسی گراهام : کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا کارەساتی لێدەکەوێتەوە

 

 

لیندسی گراهام ، سیناتۆری کۆماریخواز و یەک لەو کەسانەی زۆر نزیکە لە ترەمپ ، رۆژی دووشەممە داوای لە ترەمپ کرد پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دابکات سەبارەت بە کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکی لە سووریا

 

گراهام گوتوویەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەریکی لە سووریا کارەساتی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .

 

ئەو سیناتۆرە دەڵێت ئەگەر بێت و کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا بێتە ئاراوە  و ببێتە هۆکاری هێرشی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ئەو ناوچانە ئەوە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی دژایەتی ئەم بڕیارە دەدەمە  ( سینات ) بۆ ئەوەی ترەمپ لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە .

 

لەکۆتاییدا دەڵێت بە پێی پێشبینیەکانم هەموو ئەندامانی سینات دژ بە بڕیاری ترەمپ هەڵوێست دەگرن .

Back to top button