خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا داوایەک ئاراستەی سووریا و رووسیا دەکات

لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە تورکیا بۆتە هەڕەشە لە سەر سەقامگیری و ئاشتی لە سووریادا ، بۆیە داوا لە سووریا و ڕووسیا دەکەن ئاشکرا ڕای خۆیان لە سەر هێرشی سەربازی تورکیا بە ڕوونی ڕابگەێنن .
لە لایەکی تریشەوە خۆبەرێوەبەری باکووری سووریا داوا لە هاووڵاتیان و خەڵکانی ناوچە دەکات بە چێ کردنی قەڵغانێکی مرۆیی ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن چوونکە ئەو هێرشەی تورکیا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان تا ئێستا بە هەومووڕێکارێکی گونجاو ناوچەکەیان لە شەڕ و نائارامی پاراستووە .