ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ یاسای بووجه‌وه‌ هه‌یه‌

خواكوڕك

له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 8/12/2016 دوو بۆمبی چێنراو له‌ شاره‌كه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌، ئه‌م زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پرۆژه‌ی بووجه‌ی عێراق چه‌ندین ماده‌ی له‌خۆ گرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی باج له‌ هاوڵاتیان.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌قامی عێراقی ده‌نگی ناره‌زایی به‌ڕووی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌ و داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كرد چه‌ند ماده‌یه‌كی لابه‌رن و بڕیاره‌ ئه‌م هه‌ینیه‌ش خۆپیشاندانی گه‌وره‌ له‌و شاره‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌و ماددانه‌ی له‌ ناوەڕۆكی بووجه‌ی گشتی ٢٠١٧ ی عێراق هاتووه‌ و بڕیاره‌ شه‌قامی عێراقی بۆ ده‌بڕینی ناره‌زایی ئه‌م هه‌ینیه‌ خۆپیشاندان له‌ دژی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مانه‌ن:

• دابنكردنی بڕی 619 مليار دینار بۆ ئەنجاندانی ھەڵبژاردنی پارێزگاكان .
• دابینكردنی 30% لە بودجە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش.
• بڕینی رێژەی 3.8% لە تەواوی مووچەخوران و خانەنشینان
• ڕاگرتنی دامەزراندن بە ھەموو جۆرەكانی
• زيادكردنی ڕێژەی 20% لە باج دانان لە سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نرخی فرۆشتنی ھەموو جۆرە كارت و یەكەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت
• زیادكردنی پێناسەی گومركی لە سەر ھەموو كالایەك و شمەكێكی ھاوردە
• زیادكردنی بڕی ٢٥ ھەزاردینار بو ھەر بلیتێكی گەشتی ھێڵەكانی ئاسمانی دەرەوە و زیادكردنی بڕی ١٠ ھەزار دینار بو ھەر بلیتێكی ناوخۆ
• زيادكردنی باج لە سەر زەوی و یەكە مولكدارییەكان
• دانانی رێكاری باجی ناوخۆ بۆ فەرمانبەران لە كارو مامەڵەكانیان
• زيادكردنی نرخی “میری” ئاو و كارەبا و غاز لە سەر فەرمانبەران
• زیادكردنی نرخی بلیتەكانی نەخۆشخانە حكومیەكان و بنكە تەندروستی و نورینگە حكومیەكان
• زیادكردنی تێچووەكانی پەروەردەیی خویندكاران و ماموستا و خويندكارانى دەرەوە .
• بەردەوامی دان بە خەرجكردنی مووچەی پەرلەمانتاران و وەزیر و پلە بالاكانی دەولەت و تەواوی دامودەزگا و فەرمانگەكانیان.
• مانەوەی نرخە رەمزییەكانی موڵك و زەوییە بە كرێدراوەكانی دەوڵەت كە بە بەرپرسان دراون بەبێ ھیچ زیادكردنێك
• رەتكردنەوەی بڕێارێك لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران بە دەركردنی بڕیاریكی تایبەت بە مۆلەتی پێنج سالەی فەرمانبەران بە مووچەی بنەڕەتی چونكە دەركردنی بڕیاری لەو جۆرە ھاوڕا نابێت لەگەل ڕیككەوتنەكانی عێراق و سەندوقی دراوی نێودەولەتی
• نابی ھێچ بەرێوەبەرێكی گشتی یان پلەدارێك دابمەزرێت ئەگەر لە ستراكتۆری وەزارەتەكە بوونی نەبێت
• خانەنشین كردنی تەواوی ئەو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتی پلە حكومیە بالانەی كە شوێنێكی ئیداری و یان وەزاریان نیە و یان ئەوانەی كە لە پێكھاتە حكومیەكان ھیچ پێگەیەكی ێیداری جیبەجێكاری نیە .

Back to top button