ماڵپەڕی گۆڵ پێکهاتەی نموونەیی سەدەی ٢١ لە لالیگا هەڵدەبژێرێت
ماڵپەڕی گۆڵی جیهان پێکهاتەی نموونەیی خولی ئیسپانی هەڵبژاردووە بۆ سەدەی ٢١ کە لە ساڵی ٢٠٠١ ـەوە هەژماردەکرێت تا ئەمڕۆ.
لە کۆی ١١ یاریزانی پێکهاتەکە ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا جگە لە گۆڵپارێز تەواوی پێکهاتەکەیان پڕکردووەتەوە بە هەژمارکردنی گریزمان وەکو یاریزانی بارسا.
گۆڵپارێز: جان ئۆبلاک
هێڵی بەرگری: دانی ئەلڤێز، جیرارد پیکێ، سێرجیۆ رامۆس، مارسێلۆ
هێڵی ناوەڕاست: زاڤی هێرناندێز، لوکا مۆدریچ، ئەندرێس ئینیێستا
هێڵی هێرشبەر: لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەنتوان گریزمان
لە راپۆرتی گۆڵدا ناوی هەریەک لە سێرجیۆ بوسکێتس،تۆنی کروس، دیگۆ گۆدین، رافایل ڤاران، جۆردی ئەلبا، لویس سوارێز و کەریم بەنزیمە هاتووە وەکو بەشی دووهەمی یاریزانە نموونەییەکانی ئەم سەدەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی جێگەیان نەبووەتەوە.