سەرۆك بارزانی سەردانی موحسین دزەیی كرد
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ـی١٠ـی٢٠١٩ سەرۆك بارزانی سەردانی سیاسەتمەدار و كەسایەتیی ناوداری كوردستان، بەڕێز موحسین دزەیی كرد.
لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە ڕەوشی تەندروستیی كاك موحسین دزەیی پرسییەوە و ھیوای سەلامەتی بۆ خواست.