ئێران دژی ھێرشی توركیایە بۆ سەر باكووری سووریا
وێڕای یەكدەنگی وڵاتانی داگیركاری كوردستان لەسەر دژایەتی كردنی پرسی كورد بەڵام لەسەر پرسی ئەنجام دانی هێرشی سەربازی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای تورك وەزیری دەرەوەی ئێران ناڕەزایی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە توركیا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە كە محمد جەواد زەریف نیگەرانی ئێرانی گەیاندوەتە بەرپرسانی باڵای توركیا كە دژی هەر هەڵمەتێكی سەربازین لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەوە لەكاتێكدایە كە وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند كە سوپای تورك ئامادەكاریەكانی لەو ڕوەوە تەواو كردووە