سەفین دزەیی: سێرگی لاڤرۆڤ جەختی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە
لە دیدارەكانی نێوان وەزیری دەرەوەی رووسیا و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەخت لە باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان کراوەتەوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ هەولێر، رایگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا لەم دۆخەی ئێستادا، گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
راشیگەیاند: باس لە دۆخی عێراق، سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا، باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.
ئاماژەی بەوەشدا: “لە کۆبوونەوەکان باس لە پەیوەندی نێوان هەولێر و مۆسکۆ، لە رووی ئابووری، سیاسی، وزە و کۆمەڵایەتی کرا”.
دوێنی دووشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوای سەردانکردنی بەغدا، هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.