سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی روودانی شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی ١٠ی ٢٠١٩، سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ڕای گەیاند، لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانن.
ئاماژەشی بەوە کرد کە هەموو هەوڵێک دەدەن، تاوەکوو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی کارەساتی دیکە نەبنەوە.
سەرۆک بارزانی هەروەها ئاشکرای کرد کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند لایەنێک لە پەیوەندی دان.