رێکخستنەوەی کاری تاکسیەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بوواری جێبەجێ کردنەوە .
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر گۆڕینی لۆگۆی تەکسییەکانی هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا زانیاریەکان دەخاتە ڕوو .
ئومێد محەممەد ساڵح ، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەت لەمبارەوە گووتی : بە پێی ڕێکەوتن لە گرێبەستێکدا لە گەڵ کۆمپانیایەکی پیشەیی ئەم بووارە ، ڕەنگی تاکسیەکانی هەولێر و لزگەکانیان سوور دەبێت ، تاکسیەکانی پارێزگای سلێمانی دەبنە شین و لە پارێزگای دهۆکیش ڕەنگیان ڕەش دەبێت .
هەروەها ئاشکرای دەکات ڕەنگی لۆگۆ و لەزگەکانی تاکسیی نێوان شارەکان قاوەیی دەبێت و هیچ تاکسیەکی ناوشاریش بۆی نییە لە هێڵی نێوان شارەکان کار بکات .