په‌یامێکی نوێی بارزانی بۆ رۆژئاوای کوردستان
په‌یامێکی نوێی بارزانی بۆ رۆژئاوای کوردستان
کارزان سه‌باح هه‌ورامی
یه‌که‌م تویتی (واڵی تویته‌ری سه‌رۆک بارزانی) له‌دوای کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له رۆژئاوای کوردستان بریتیی ده‌بێت له‌وه‌ی (بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێک لەپەیوەندی دایە)، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆک بارزانی، جێگای دڵخۆشییه، ره‌نگ بێت قۆناغی گۆڕانکاری ناوچه‌که ئه‌وه بخوازێت که پێکهاته‌ی ئیدار و سیاسی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانکاریه‌کان پارێزگاری لێبکرێت، پێشووتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسان که خۆم تێیدا به‌شدار بووم، سه‌رۆک بارزانی، گوتی: (ناکرێت هه‌رچی وڵاتانی زلهێز پێیمان بڵێن ئێمه ملکه‌چی بکه‌ین، چونکه کورد خاوه‌نی دۆزی خۆیه‌تی که دواجار ده‌ستبه‌رداری نابێت)، ئه‌م هه‌وڵه نوێییه‌ی سه‌رۆک بارزانی، ره‌نگ بێت له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی هاتنی (سێرگی لاڤرۆڤ)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بێت که داوای کردوه‌وه له‌باره‌ی رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ره‌نگ بێت بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رۆک بارزانی فراوانتر بکرێت، یه‌کێک له‌وانه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی خێرا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوا نه‌بنه قوربانی، بۆ ئه‌مه‌ش تاکتیکی نوێی و سیاسه‌تی نوێ بۆ ناوچه‌که پێویسته، له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ریکا به‌فه‌رمی له رۆژئاوای کوردستان کشایه‌وه، به‌ڵام ویستێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی ناوچه‌که وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری به‌وردی بگه‌رێینه‌وه بۆ رێککه‌وتنه‌کانی (هه‌ولێر یه‌ک و دوو و دهۆک یه‌ک) که له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان و سه‌رۆک بارزانی ئه‌نجام دراوه، تێیدا به‌روونی باس له‌وه کراوه که گۆرانکاری ناوچه‌که واده‌خوازێت هێزێکی یه‌کگرتوو رۆژئاوای کوردستان بپارێزێت و دیپلۆماسیه‌تی هێزه‌کانی رۆژئاوا له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی ده‌سکه‌وته‌کان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دروستکردنی هاوپه‌یمانی سیاسی و پێکه‌وه کارکردن. پێشووتریش به‌رپرسانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) له‌وه ئاگادار کراونه‌ته‌وه که پابه‌ندی رێککه‌وتنه‌کان بن.
دواین تویتی (دۆناڵ ترامپ)سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، ره‌نگ بێت لێکدانه‌وه‌ی سیاسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنابێت کاتێک پێی وایه کورد له رۆژئاوای کوردستان بێ به‌رانبه‌ر شه‌ری نه‌کردووه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه هاوکاری کراون، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ناکرێت قه‌ده‌ری رۆژئاوای کوردستان وابه‌سته‌ی به‌لێنی زلهیزانی جیهان بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت یه‌کگرتوویی و یه‌ک هێزی له‌ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان بپارێزرێت، بۆ داهاتووش ستراتیژیه‌تی رۆژئاوای کوردستان دابرێژرێته‌وه که سه‌رجه‌م هێزه نیشتیمانییه‌کان به‌شداری تێدا بکه‌ن.
ره‌نگ بێت په‌یامی نوێی سه‌رۆک بارزانی، بۆ رۆژئاوای کوردستان له‌و روانگه‌وه بێت که به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه کورد له جیاتی سیاسه‌تی سۆزدار سیاسه‌تی تاکتیک و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بکات، له‌ماوه‌ی رابردوو له پرسی که‌رکووک زلهێزانی جیهان، چونکه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ کوردستان نه‌بوو پشتیان لێ‌کردین وه‌ک ئه‌وه‌ی له که‌رکووک روویدا له ساڵی ٢٠١٧.
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه تاکتیکی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌جیاتی سیاسه‌تی پشتیوانی بدۆزرێته‌وه، هاتنی (سێرگی لاڤرڤ) ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که جه‌مسه‌ری به‌هێز له‌ناوچه‌که ده‌یانه‌وێت رۆڵ ببینن، ده‌کرێت ئه‌مه فراوانتر بکرێت، و چوار چێوه‌ی سیاسی زیاتری بۆ دروست بکرێت، ره‌نگ بێت ویستی کۆمپانیا رووسییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان زیاتر بێت، ئه‌مه‌ریکاش نایه‌وێت گۆره‌پانه‌که بۆ رووسیا چۆڵ بکات، سه‌رئه‌نجام کوردستان ده‌توانێت له‌رێگای په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌کانییه‌وه ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه ببینێت که ئێستا هه‌ولێر وه‌ک ناوه‌ندی دیپلۆماسی گرنگی ناوچه‌که رۆڵ ده‌بینێت.
ره‌نگ بێت به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی نوێی سه‌رۆک بارزانی، له‌و روانگه‌وه بێت که کوردستان رۆڵی به‌هێزی بینووه له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر و فاکته‌ری به‌هێزیش بووه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کانی ناوچه‌که، به‌تایبه‌ت رۆڵی به‌هێزی هێزی پێشمه‌رگه له باشووری کوردستان و ئه‌و رووبه‌رووبونه‌وانه‌ی له رۆژئاوای کوردستان بۆ پرسی داعش کراوه، که‌وایه ده‌کرێت به پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئیداره و سیاسه‌تی کوردستان به‌م شێوه‌ی ئێستا ناوچه‌که دووربکه‌وێته‌وه له هه‌ر مه‌ترسییه‌کی تیرۆر وه‌ک ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو پێشمه‌رگه سه‌رسه‌ختانه رووبه‌رووی داعش بویه‌وه و له‌گه‌ڵ سوپای عێراق توانیان به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام بروخێنن.
کۆی گشتی ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی ئینکاری و یه‌کتری سرینه‌وه نابێت ببێته رۆژه‌ڤی هیچ هێزێکی سیاسی، دواجار ئه‌وه‌ی که پشتیوانی کورده بریتیه له یه‌کڕیزی ناوخۆیی و ته‌بایی به‌بێ ئه‌وه هیچ ئه‌نجامێک ده‌ست ناکه‌وێت، بۆیه ده‌بێت هێزولایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌سه‌ر یه‌ک مێزی گفتووگۆ بگه‌رێنه‌وه بۆ رێککه‌وتنێکی نیشتیمانی و په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کورستان دروست بکه‌ن، له‌پێناوی رووبه‌رووبنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه هه‌یه .