هەسەدە داوا لە بەشار ئەسەد دەکات پێکەوە ڕووبەڕووی تورکیا ببنەوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) دەڵێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تورکیا بیر لە هەماهەنگی کردن دەکەینەوە لە گەڵ ئەسەد بۆ ئەوەی هێزەکانی لە ناوچەکانمدا جێگیر بکات .
لەبەر نامەیەکدا کە مەزڵوم عەبدی لە گەڵ ( ئێن بی سی نیوز ) کردویەتی ، هەروەها دەڵێت ئەو هێزانەی تا ئێستاش پاسەوانی دیلکراوەکانی داعش بوون ، ناچارین زۆریان بێنینە سەنگەرەکانی پێشەوە .
هەر لەمبارەوە دەڵێت ، هێرشی سووریا بۆ سەر خۆمان بە جدی وەرگرتووەو ناچارین پەنا بۆ هەموو رێگەیەکی بەرگری بەرین .