تورکیا بە هەڕەشە وڵامی ترەمپ دەداتەوە
تورکیا وڵاتیك نییە تۆ بە کەیفی خۆت ڕایبێنی و هەڕەشەی لێبکەی ، وە وڵامی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیایە بۆ ترەمپ
وەک یەکەم کار دانەوە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەر تورکیا کە گوتبووی ئەگەر تورکیا سنووری دیاری کراوی خۆی بۆ ناو خاکی باکووری سووریا تێپەڕێنێت ئابووریەکەی وێران دەکەم ، فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وڵامی دەداتەوەو دەڵێت تورکیا وڵاتێک نییە بە ئەمری تۆ کار بکات و سیاسەتەکانی لە بەر هەڕەشەکانی تۆ بگۆڕێت