ترەمپ : کورد نەتەوەیەکی تایبەت و شەڕکەری چاکن

 

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا  بە مانای پشت کردن لە کورد نییە .

 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتەری خۆیدا دەنووسێت لەوانەیە لە ئیستادا خەریکی پاشەکشێ بین لە سووریا بەڵام بە هیچ شێوەیەک پشت لە کورد ناکەیین .

 

ئەوان کەسانێکی تایبەت و شەڕ کەری چاکن ، بەڵام  پێوەندیشمان  لە گەڵ تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ  لە ئێستادا باشە و شەریکێکی بازرگانی تایبەتی ئێمەن .

 

ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە یارمەتی دانی کوردەکان لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە .سەرۆک کۆماری تورکیاش باش دەزانێت هەر هێرشێک بۆ سەر کوردەکان ئەگەر پێویست نەبێت ئابووریەکەی دەروخێنین و بەهای لیرەکەی دەکەینە سفر .

 

تویتی ترەمپ لە سەر بەردەوامی یارمەتی کوردانی رۆژئاوا
Back to top button