لە ڕێگەی لینکێکەوە دەتوانی ناوی قوتابییە وەرگیراوەکان بدۆزیەوە

 

 

ناونیشانی ئەنتەرنەتی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (www.regayzanko.com)،  کار ئاسانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان کردووە .

 

ئەم لینکە کە لە رۆژی ٨-١٠ -٢٠١٩ لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارەوە  کارا کراوە و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن و ناوی قوتابییە وەرگیراوەکان بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بزانن .

 

بە پێی زانیاری ئارام محەممەد ، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ٤١ هەزارو ٨٣٣ قوتابی وەرگیراون .

 

دووایین ئاماریش لە سەر وەرگرتنی خوێندکاران بەم شێوەیە بووە ،  ، رێژەى وەرگرتن بۆ ساڵى خوێندنی 2019-2020بۆ پلانى بەخۆڕایى لەزانکۆ و پەیمانگەکان (٧٤%) و ئێواران١٤%) و پارالێڵ (٨%) بووه

Back to top button