پەرلەمانی عێراق بڕیاری سڕکردن دەردەکات ، بزانن کام ناوەندەکانی دەسەڵاتی بەرێوە بردن دەگرێتەوە ؟
كاری ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانی و قەزا و ناحیەكانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە سڕ کرا و 20 بڕیاریش لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەران دەنگی پێدرا .
بە پێی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا ، داواکاری خۆپیشاندەران تاوتوێ کرا و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پرۆژە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی ناڕازی ئاراستەی پەرلەمان کرد .
لە دوای ئاراستە کردن و خوێندەوەی پرۆژەکە بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا و بڕیارە لە رۆژی چووارشەممەوە کاری پێبکرێت .
یەک لەوبڕیارانەی کە مایەی سەسوڕمان و دوور لە چاوەڕوانی بوو سڕكردنی كاری ئەنجوومەنی پارێزگا، قەزا، ناحیە و شارەوانییەكان بوو تا ھەڵبژاردنی داھاتوو .
هاوکات لیژنەیەک لە بوواری یاسایی پێک هات بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانیان ، بەڵام ئەم پرۆژە یاسایە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .
جیا لە ھەڵوەشاندنەوەی دەستەی پشكێنەرە گشتییەكان و نووسینگەكانیان، كرێی زەوییە كشتووكاڵییەكان لە جوتیاران وەرناگیرێت ، گرێبەست كردن لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی بە خۆبەخشی وانە دەڵێنەوە، دامەزراندندنی دەرچووانی بەشەكانی ڤێرترنەری و ئەندازیاری، كە ئێستا مانیان گرتووە هەمووی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت . کوژراوانی خۆپیشانادانەکانی ئەم دوواییە بە شەهید پێناسە دەکرێن و مانگانە بۆ بنەماڵەکان دەبڕدرێتەوە .