توركیا له وه‌ڵامی تره‌مپ حساب بۆ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناكه‌ین
دواى ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگترووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێمه پشتمان له كورد نه‌كردووه‌و جێ‌مان نه‌هێشتوون، ئه‌گه‌ر توركیا یه‌ك هه‌نگاو له ناو سنوری سوریا بچێته پێش ئه‌وا ئابوری توركیا وێران ده‌كه‌ین، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ڵامی وته‌كانی ته‌رمپ ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا حساب بۆ هیچ وڵاتێك ناكات و به به گوێره‌ی هه‌ڕشه‌كانی هیچ لایه‌نێك كارناكات.
فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه توركیا گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی هیچ وڵاتێك نادات و حسابیان بۆ ناكات ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانن كه توركیا به پێی هه‌ڕه‌شه‌كانی هیچ لایه‌نێك ناجولێته‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی توركیا به فه‌رمی دێت له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی تره‌مپ.
لێدوانه‌كه‌ی ئۆكتای دوای ته‌نها نیو كاتژمێر له وته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ هاتن كه هه‌ڕشه‌ی له توركیا كرد به وێرانكردنی ئابوری ئه‌و وڵاته، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له مسر و ئیمارات له‌و باره‌یه‌وه هۆشداریان به توركیا داوه.