11،500 پاسداری ئێرانی به‌ره‌و رووی عێراق جوله‌یان پێكراو سنوری عێراقیان به‌زاند
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسیەین له عێراق ، كه ساڵانه به هه‌زاران زیاره‌تكار له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تایبه‌ت وڵاتی ئیران به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه دینیه ده‌كه‌ن، بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، 7500 لە ئەندامانی پاسداران و ئه‌ندامامی سه‌ر بەهێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆ رەوانەی عیراق دەكات بۆ پارێزگاریكردن لە رێوڕەسمه‌كه.
عەمید حەسەن كەرەمی سەرۆكی هێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایش بۆ زیاره‌تكاره ئێرانیه‌كان له ناو خاكی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوخۆی وڵاتیش 30 هەزار پۆلیسی دابین كردووە بۆ ناوخۆی و 7500 پاسەوانی هێزی تیابەتی ئێران دەچن بۆ پاراستنی زیارەتكران، بە درێژایی 10-15 كیلۆ مەتر، چوار هەزاری دیكەیش وەك هێزی یەدەك ئامادە دەبن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه له پێناو پاراستنی ئه‌منیه‌تی زیاره‌تكاران، كارێكی زۆریان ئەنجامداوە لە ڕووی هەواڵگری و هێزیان لە ناو زیارەتكراندا بەشدارن لە مەراسیمەكەدا.