وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی حكومی ژماره‌ی كاتی ببه‌ستێت به توندترین شێوه سزا ده‌درێن
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ی چاكسازی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێك بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆكان ده‌رده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی كاتی قه‌ده‌غه.
به پێی راگه‌یێندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی پاڵپشت به فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێت: تابلۆی كاتی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت و ژمارەی ساختە بۆ هاووڵاتیان قەدەغەیە”.
هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی جكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: ئەو ئۆتۆمبێلە حكومیانەی ژمارەی كاتی بەكاردەهێنن و ئەو هاوڵاتیانەشی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەیان ساختەیە، سزای یاسایی قورسی دەبێت”.