فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: له‌م نزیكانه گۆڕانی گه‌وره رووده‌ده‌ن هه‌موو شتێك به دڵی كورد ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق رێككه‌وتن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به تایبه‌ت پرسی مووچه و بودجه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له داهاتویه‌كی نزیك گۆڕانی گه‌روه رووده‌ده‌ن و هه‌موو شت به دڵی كورد ده‌بێت.
نوری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبارەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان رایگه‌یاندووه كه گفتوگۆكان له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك بەردەوامەو لە ئێستادا نەگەیشتووینەتە ئەنجامی كۆتایی و كاتی ماوە.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راشیگه‌یاندووه: گفتوگۆكان كاتی زیاتریان ده‌وێت ئه‌وه‌ی هه‌یه گفتوگۆی ئیجابین، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه هه‌موو شتێك به دڵی كورد ده‌بێت و گۆڕان كاری گه‌وره رووده‌ده‌ن.