لیستی برایه‌تی كه‌ركووك: راكان سه‌عید بووه‌ته‌ هۆكاری تێكچونی بارودۆخی كه‌ركووك

 

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكۆتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا، له‌و كاته‌وه‌ پارێزگارێك به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێندراوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌ركووك جارێكی دیكه‌ رووبه‌رووی ته‌عریبكردن بووته‌وه‌، چه‌ند ئه‌نداماێكی لیستی برایه‌تیش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ راكان سه‌عید له‌سه‌ر بڕیاره‌ نا یاساییه‌كانی به‌رده‌وامه‌.

 

لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك  ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازدا و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی راكان جبوری له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند

‌له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك  رایگه‌یاند بڕیار و ره‌فتاره‌كانی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ‌ هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووكن و هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر جبووری له‌سه‌ر بڕیاره‌ نا یاساییه‌كانی به‌رده‌وام ‌بێت، ئه‌وا كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا وڵامی خۆی ده‌بێت.

Back to top button