توركیا خالێكی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی له سه‌رێ كانیێ تۆپبارانكرد

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە رایگه‌یاند كاتژمێر8ـی شه‌وتورکیا یەکێک لە سەنگەرەکانی لە سەرێکانی تۆپبارانکردوون.
له باره‌ی هێڕشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، ناوەندی هاوئاهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هەسەدە لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له توویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی تورکیا لە سەریکانی پێگەیەکیان بۆردوومانکردوون، بەڵام هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە.
هەسەدە هەرچەندە ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ وەڵامێکی تۆپبارانەکەی تورکیایان نەداوەتەوە، بەڵام دەڵێن، ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەل و خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.